باوك و دایكان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان پێویسته چی بكه‌ن؟
جێنده‌ر کورد
ن/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی
پێویسته باوك و دایكان له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا دۆخی ماڵه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌یان چ كورِ یان كچ ئارام برِهخسێنن تا بتوانن به ئاسووده‌یی بیر له داهاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ده‌رفه‌تێكیان بۆ دابین بكه‌ن كه ئه‌م خاڵانه له خۆ بگرێت:
1-بواری ده‌روونی: خوته و بۆڵه به سه‌ر منداڵه‌كه‌تدا نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر پێشتر به‌رامبه‌ر به‌وان توورِهبوون، له‌م دۆخه‌دا هیچ ره‌فتارێكی خراپیان به‌رامبه‌ر مه‌نوێنن، زهردهخهیان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هه‌بوونی خۆیان بكه‌ن كه كه‌سێكیان هه‌یه پاڵپشتیان لێبكات و چاوهرِێی ده‌ره‌نجامی پۆزه‌تیڤیان بێت.
2-یارمه‌تی مادیان بده‌ن، بزانه پێویستیان به چ كه‌ره‌سته‌یه‌ك هه‌یه بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه، بۆیان دابینی بكه‌ن- له‌م حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه پاره‌یان پێبده‌ن خۆیان پێویستیه‌كه‌یان دابین بكه‌ن. بۆ نموونه: كه‌ره‌سه‌ی نیگاركێشان.
3-له‌و ماوه‌یه‌دا چوونه میوانی و ده‌عوه‌تكردنی میوان راگرن، یان زۆر كه‌می بكه‌نه‌وه، چونكه منداڵه‌كه‌تان به بۆنه‌ی ئێوه ده‌كه‌وێته زه‌حمه‌ته‌وه، كاته‌كانی به فێرِۆ دهرِوات.
4-مه‌هێڵن نان خواردنه‌كانی دوا بكه‌وێت، سه‌لاجه‌كه میوه‌ی تێدا بێت بۆ خواردن.
5-له به‌ر چاوی منداڵه‌كه‌تان ناوی منداڵی خه‌ڵك مه‌هێنن كه زیره‌كه، به‌ڵكو له بری ئه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌تان دۆخی تاقیكردنه‌وه ئاسایی بكه‌نه‌وه و پێی بڵێن كه تاقیكردنه‌وه‌ش وه‌ك نان خواردن و ئاو خواردنه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسانه.
6-دوای هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، دیارییه‌ك بۆ منداڵه‌كه‌تان بكرِن تا هه‌ست بكات كه‌سێكی هه‌یه گرنگی به ره‌نج و زه‌حمه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌دات و به فێرِۆ درێژه به خوێندنه‌وه‌كانی نادات.
7-به‌رده‌وام وه‌ك هاورِێیهكی باش و نزیك له گه‌لڕ منداڵهكانتاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
ليست هناك تعليقات: