Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستای لێهاتوو كێییه‌و تایبه‌‌تمه‌ندییه‌‌كانی چین؟

xwendga

مامۆستای لێهاتوو كێییه‌و تایبه‌‌تمه‌ندییه‌‌كانی چین؟

ئاره‌‌زوو مه‌‌حموودی
مامۆستایان ده‌‌بێ كۆمه‌ڵێك ستاندارد بۆسه‌‌ركه‌‌وتن ده‌‌ستنشان بكه‌‌ن‌و قوتابیان ئاگادار بكه‌‌نه‌‌وه‌‌ كه‌‌ چاوه‌‌ڕوانی ئه‌‌وهیان لێ ده‌‌كرێ كه‌‌ هه‌‌مووان به‌‌و ستانداردانه‌‌ بگه‌‌ن. ئه‌‌م راسپاردهیه‌‌، دوو بابه‌‌تی زۆر گرنگ بهیه‌‌كه‌‌وه‌‌ گرێ ده‌‌دا:
یه‌‌كه‌‌م، ده‌‌ستنیشان كردنی ستاندارده‌‌كان گرنگه‌‌. واتا ستاندارده‌‌ گرینگه‌‌كان ده‌‌بێ زۆر دژوار نه‌‌بن، هه‌‌روه‌‌ها پرسیارو بیركردنه‌‌وه‌‌ ساز بكه‌‌ن.
دووه‌‌م، گواستنه‌‌وهی چاوه‌‌ڕوانییه‌‌كانی مامۆستا بۆ قوتابی، واتا چاوه‌‌ڕوانی ئه‌‌وهی كه‌‌ قوتابیان به‌‌و ستانداردانه‌‌ بگه‌‌ن. ئه‌م راسپاردهیه‌‌ گرنگییه‌‌كهی له‌‌وه‌دایه‌‌ كه‌‌ سه‌‌ره‌‌ڕای ئه‌‌وهی كه‌‌ پێشنیازی وه‌‌ده‌‌ستهێنانی هه‌‌ندێك ستاندارد ده‌‌كات، هه‌‌ندێك پێشنیازیشی بۆ هه‌ڵنه‌‌بژاردنی هه‌‌ندێك ستانداردی دڵخوازو كاتیی ههیه‌‌. هه‌‌روه‌‌ها ده‌ڵێ كه‌‌ ئه‌‌و ستانداردانه‌‌ ده‌‌ستنیشان مه‌‌كه‌‌ن كه‌‌ وه‌‌ده‌‌ستهێنانی بۆ قوتابی زۆر ئه‌‌سته‌‌مه‌، هاوكات له‌ده‌‌ستنیشانكردنی ئه‌‌و ستانداردانهی قوتابیان به‌‌ ئاسانی‌و بێ هه‌‌وڵدان ده‌‌توانن وه‌‌ده‌‌ستیان بێنن، خۆ بپارێزن‌و له‌كۆتاییدا نابێ چاوه‌‌ڕوانی زۆرمان‌ له‌قوتابیان به‌‌تایبه‌‌ت قوتابیانی زۆر كه‌‌م ته‌‌مه‌‌ن‌ هه‌‌بێ.

رێز گرتن‌و هاندان
كاتێك قوتابیان فێربوون به‌‌لایانه‌‌وه‌‌ گرنگه‌‌و هه‌‌وڵی بۆ ده‌‌ده‌‌ن، ده‌‌بێ ریزیان لێ بگیرێ.
قوتابیان زۆر كه‌‌م بۆ گرنگیدان‌و هه‌‌وڵدانیان بۆفێربوون رێزیان لێ ده‌‌گیرێ‌و خه‌ڵات ده‌‌كرێن. زۆر جار “ئافه‌‌رم” گووتنێك له‌لایه‌‌ن مامۆستایانه‌‌وه‌‌ بۆ په‌‌سه‌ندكردنی كرده‌‌وه‌‌ باش‌و گونجاوه‌‌كان، بۆ قوتابیان شتێكی سهیرو سه‌‌مه‌‌رهیه‌و ده‌‌بێته‌‌ هۆی سه‌‌رسوڕمانیان.
له‌‌كاتی پێویستدا ده‌‌كرێ له‌هانده‌‌ری وه‌‌ك كه‌‌ره‌‌سه‌‌ بۆ وێنه‌‌ قه‌ڵه‌‌م بۆ رێزگرتن له‌ئه‌‌نجامدانی دروستی ئه‌و‌ ئه‌‌ركهی له‌لایه‌‌ن مامۆستاوه‌‌ به‌قوتابی سپێردراوه‌‌ كه‌ڵك وه‌‌ربگیرێ یان دانی كات‌و ده‌‌رفه‌‌تی زیاتر به‌‌قوتابی بۆ ته‌‌واوكردنی ئه‌‌ركه‌‌كهی، جۆرێك رێزدانان بۆ هه‌‌وڵ‌و كۆششه‌‌كهیه‌‌تی.

وه‌‌بیرهێنانه‌‌وه‌‌
مامۆستایان ده‌‌بێ یارمه‌‌تی قوتابیان بده‌‌ن شێوازه‌‌كانی فێربوون هه‌ڵبژێرن. به‌‌تایبه‌‌ت بۆوه‌‌بیرهێنانه‌‌وهی ئه‌‌و وانهیهی فێری قوتابیانیان كردووه‌‌و بۆ به‌‌كارهێنانی ئه‌‌و وانهیه‌‌ له‌لایه‌‌ن قوتابیانه‌‌وه‌‌. زۆرجار به‌قوتابیان ده‌‌گوترێ ده‌‌بێ فێری چ شتێك بن‌و بۆ فێربوون، ده‌‌بێ چ شتێك بزانن‌و چ بكه‌‌ن. ته‌‌نانه‌‌ت له‌‌وانهیه‌‌ پێیان بگووترێ بۆچی ناچارن فێری هه‌‌ندێك شت بن. ئه‌‌وه‌‌ له‌‌حاڵێكدایه‌‌ كه‌‌ هیچ كات چۆنیه‌‌تی فێربوونیان فێرناكرێ. ده‌‌كرێ ئه‌م شێوازانه‌ی خواره‌‌وه‌‌ فێری قوتابیان بكه‌ین:
1. شێوازه‌‌كانی پرۆڤه‌‌كردنی زه‌ین: واتا قوتابیان ئه‌‌و شتانه‌ی بڕیاروایه‌‌ فێریان بن، به‌زمانیان بێنن‌و بیانڵێنه‌‌وه‌‌.
2. شێوازه‌‌كانی باسكردن: واتا شێوازه‌‌كانی زیادكردن یان به‌‌ربڵاوكردنی ئه‌‌و شته‌ی بڕیاره‌ قوتابیان‌ فێری بن.
3. شێوازه‌‌كانی به‌‌رنامه‌یی: شێوازه‌‌كانی دانانی ئه‌‌و شته‌ی بڕیاره‌‌ فێری بن له‌‌چواچێوه‌یه‌‌كی گه‌‌وره‌‌تردا.
4. شێوازه‌‌كانی كۆنترۆڵكردنی راده‌ی فێربوون: قوتابی به‌‌رده‌‌وام ئاگاداری ئه‌‌وه‌‌ بێ چه‌‌نده‌‌ فێربووه‌و راده‌ی فێربوونی له‌چ ئاستێك دایه‌‌.

راگرتنی قوتابی له‌‌نێو پانتایی فێربووندا
مامۆستایان ده‌‌بێ له‌ناو پۆله‌‌كه‌یاندا دۆخێك سازبكه‌‌ن كه‌‌ قوتابیان بچنه‌‌ ناو دۆخی فێربوونه‌‌وه‌‌. پێكهینانی وه‌‌ها دۆخێك ده‌‌بێته‌‌ هۆی ئه‌‌وه‌ی قوتابیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌‌رده‌‌وام تێكه‌ڵ به‌ره‌‌وتی فێربوون بن‌و ئه‌‌و تێكه‌ڵبوونه‌‌ به‌‌رده‌‌وام بێ. به‌‌واتایه‌‌كی تر درووستبوونی وه‌‌ها دۆخێك بۆفێربوون، ده‌‌بێته‌‌ هۆی ئه‌‌وه‌ی قوتابیان به‌‌ته‌‌واوی ماناوه‌‌ له‌گه‌ڵ فێربوون تێكه‌ڵ بن‌و زه‌ینیان به‌شتی لاوه‌‌كییه‌‌وه‌‌ نه‌‌خافڵێ. له‌‌م دۆخانه‌‌ دا، قوتابیان به‌شێوه‌ی به‌‌رده‌‌وام بۆ فێربوون هه‌‌وڵ ده‌‌ده‌‌ن‌و پێویست ناكات چاوه‌‌ڕوانی ئه‌‌وه‌‌ بن كه‌‌سانی دیكه‌ بۆفێربوون‌ یارمه‌‌تییان بده‌ن. له‌وه‌‌ها دۆخێكدا قوتابیان خه‌‌ریكی چالاكی‌و ئه‌‌نجامدانی هه‌‌ندێك پرۆژه‌ی په‌یوه‌‌ندیدار به‌و‌ بابه‌‌ته‌‌ن كه‌‌ وا خه‌‌ریكن فێری ده‌‌بن‌و به‌‌مجۆره‌‌ قوتابیان به‌‌شێوهیه‌‌كی چالاكانه‌‌ له‌گه‌ڵ فێربوون تێكه‌ڵ ده‌‌بن.

سه‌‌رنجڕاكێشان
كاتێك مامۆستا ده‌یه‌‌وێ بابه‌‌تێك فێری قوتابیان بكات، ده‌‌بێ له‌‌و شێوازانه‌ كه‌ڵك وه‌‌رگرێ كه‌‌‌ سه‌‌رنجی قوتابی بۆ لای فێربوون‌و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ فێربوون رابكێشێ.
ئه‌‌و مامۆستایانه‌ی ده‌یانه‌‌وێ وه‌‌ك مامۆستا كه‌‌سانێكی سه‌‌ركه‌‌وتوو بن، ده‌‌توانن له‌شێوازی جۆراوجۆر كه‌ڵك وه‌‌رگرن. یه‌‌كێك له‌و شێوازانه‌‌ پرسیاركردن له‌‌قوتابی‌و پێسپاردنی ئه‌‌ركی بچووكی پێوه‌‌ندیدار به‌بابه‌‌تی فێربوونه‌‌‌كه‌یه‌‌. بۆئه‌‌وه‌ی قوتابیه‌‌كانیان سه‌‌باره‌‌ت به‌‌و شته‌ی فێریان ده‌‌كرێ، بیربكه‌‌نه‌‌وه‌، بۆوێنه‌‌ ده‌‌كرێ ئاماژه‌‌ بكه‌ین به‌‌پرۆڤه‌‌ زه‌ینییه‌‌كان له‌‌ده‌‌رسی بیركاری‌و داڕشتنی ئه‌‌و پرسیارانه‌ی وه‌ڵامی ئاماده‌یان نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌‌و پرسیارانه‌ی وا ده‌‌كه‌‌ن قوتابییان راو بۆچوونی خۆیان ده‌‌ربڕن‌و داكۆكی لێ بكه‌‌ن.
بۆ وه‌ڵامدانه‌‌وه‌ی ئه‌‌مجۆره‌‌ پرسیارانه‌، پێویسته‌‌ قوتابیان له‌‌جیاتی‌ ئه‌‌وه‌ی به‌دوای وه‌ڵامی ئاماده‌‌و داڕێژراودا بگه‌‌ڕێن، بۆوه‌ڵامدانه‌‌وه‌‌ له‌راو بووچوونی خۆیان كه‌ڵك وه‌‌رگرن‌و بیربكه‌‌نه‌‌وه‌‌. جاری واهه‌یه‌‌ مامۆستایان ده‌‌توانن وه‌ڵامی قوتابیه‌‌ك بكه‌‌ن به‌پرسیارو داوا له‌قوتابیانی دیكه‌‌ بكه‌‌ن راوبۆچوونی خۆیان سه‌‌باره‌‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌‌و قوتابییه‌‌ ده‌‌ربڕن. له‌وه‌‌ها حاڵه‌‌تێكدا قوتابیان ده‌‌بێ ئاگاداری هه‌‌موو باس‌و گفتوگۆكانی ناو پۆل بن‌و به‌‌رده‌‌وام ئاماده‌ی به‌‌شداریكردن له‌‌باس‌و گفتوگۆكانی ناو پۆله‌‌كه‌‌ بن.

گه‌‌ڕان به‌نێو قوتابیاندا
كاتێك قوتابیان به‌‌شێوه‌ی تاكی خه‌‌ریكی ئه‌‌نجامدانی پرۆڤه‌‌ ده‌‌رسییه‌‌كانن، مامۆستا ده‌‌بێ به‌نێو قوتابییاندا بگه‌‌ڕێ‌و چاو‌دێرییان بكات. ئه‌‌م راسپارده‌یه‌‌ دوو مه‌‌به‌‌ستی له‌پشته‌:
یه‌‌كه‌‌م ئه‌‌وه‌ی كه‌‌ بوونی فیزیكی مامۆستا له‌‌په‌‌نا قوتابیان، ده‌‌بێته‌‌ هۆی ئه‌‌وه‌ی قوتابیان به‌سه‌‌رنج‌و وردبینییه‌‌كی زیاتره‌‌وه‌‌ خه‌‌ریكی بابه‌‌ته‌‌كه‌‌ بن.
خاڵی دووه‌‌م‌و گرنگتر ئه‌‌وه‌یه‌‌ كه‌‌ مامۆستا به‌چاو‌دێریكردنی ئه‌‌و بابه‌‌ته‌ی قوتابیان خه‌‌ریكن ئه‌‌نجامی ده‌‌ده‌‌ن، ده‌‌توانێ له‌‌كاتی پێویستدا یارمه‌‌تییان بدات.

خۆشویستنی قوتابییان
مامۆستایان ده‌‌بێ سۆزو خۆشه‌‌ویستی خۆیان بۆ قوتابی، هه‌‌م به‌شێوه‌ی زاره‌كی‌‌و هه‌‌م له‌رێگه‌ی شێوازه‌‌كانی تری وه‌‌ك: گرنگیدان به‌قوتابیان، پاراستن‌و به‌‌رده‌‌وام بوون له‌سه‌یركردن‌و روانین له‌چاوی قوتابیان، بزه‌‌و…تد، نیشان بده‌‌ن.
ئێمه‌‌ زۆرجار له‌‌بیرمان ده‌‌چێته‌‌وه‌‌ كه‌‌ زۆربه‌ی قوتابیان بۆئه‌‌و مامۆستایانه‌ی خۆشیان ده‌‌وێن‌و رێزیان لێده‌‌گرن، ئاماده‌‌ن هه‌‌ر كارێك بكه‌‌ن بۆ ئه‌‌وه‌ی بكه‌‌ونه‌‌ به‌‌ر سه‌‌رنج‌و په‌‌سه‌ندكردنی ئه‌‌و جۆره‌‌ مامۆستایانه‌‌. ئه‌‌وه‌‌ زۆر گرنگه‌‌ مامۆستایان ده‌‌بێ له‌ده‌‌ربڕینی خۆشه‌‌ویستی‌و سۆزیان بۆ قوتابیان رووراست بن، ئه‌‌گه‌‌ر وانه‌‌بێ خۆشه‌‌ویستی مامۆستایان ئاوێته‌‌ به‌‌درۆو فروفێڵ بێ، له‌به‌‌رچاوی قوتابییان ده‌‌كه‌‌ون‌و بێ رێزو حورمه‌‌ت ده‌‌بن.

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


مامۆستای لێهاتوو كێییه‌و تایبه‌‌تمه‌ندییه‌‌كانی چین؟ Reviewed by Unknown on 9:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: