ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو پەروەردەی گشتی هەولێر لە گرفتی قوتابخانە توركمانیەكان دەكۆلنەوە
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو پەروەردەی گشتی هەولێر لە گرفتی قوتابخانە توركمانیەكان دەكۆلنەوە
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی پەروەردەیی لە ناوەندەكانی خوێندن بە تایبەت لە قوتابخانە توركمانییەكان كە لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای هەولێر 15قوتابخانەو باخچەی ساوایان بە زمانی توركی وانەكانی تێدادەخوێندرێن و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سەرجەم پێداویستیەكانی بۆدابین كردوون بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی پەروەردەی لەم قوتابخانانە شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە پێك هاتبوو لە هەریەك لە ئازادكورەچی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو كەنعان خەیلانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەن و ئەندامی لێژنەی پەروەردەیی و بە هاوكاری شاندێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری راگەیاندن لە پەروردەی گشتی و شاندێكی پەروەردەیی هەریەك لە قوتابخانەكانی (عیمادەدینی بنەڕەتی، ئامادەیی غەریبی كچان )یان بەسەركردوە، لە بەسەركردوەكەش مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەبەرسەركردنەوەی قوتابخانەكان لە گرفتی كەمی میلاك و كۆنی بینایەو نەبوونی پەرتووكی پێویست و چەندین گرفتی تری كۆڵیەوە دواتریش بەلێنی ئەوەی دا كەوا لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە لە لێژنەی پەروەردەی دەتوانین كاری باشتر بۆ قوتابخانەكان توركمانییەكان بكەین و ئەوانیش مافی خۆیانە بە زمانی دایك بخوێنن و ئەوەی لەسەر ئێمە بێت بۆیان دابین دەكەین، لەماوەی ڕابردووش چەندین بەرنامەی تایبەتمان هەبووە بۆ قوتابخانەكان و لەنزیكەوە لە گرفتەكانی ئەوانمان كۆلیتەوە بە ئامانجی باشتر بەرێوەچوونی رەوشی پەروەردەیی، دواتریش ئازادكورەچی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەرۆكی فراكسیۆنی توركمانی ئەوەی ئاشكرا كرد، كەوا ئێمە بەردەوامدەبین لەسەر داكۆكیكردن لەسەر پرۆسەی پەروەردەیی لە قوتابخانە توركمانییەكان و گرفتی ئەوانیش چارەسەردەكەین بۆ ئەوەی بتنوانین بەهەماهەنگی هەموو لایەك گرفتەكان بنبڕبكەین و قوتابخانە توركمانیەكانیش پێویستیان بەوەیە كەوا گرفتیان چارەسەر بكرێت، ئێمە لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانە توركمانیەكان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی گرفتی سەرجەمیان بە یاداشتێك بەرز بكەینەوە ، لەلایەن خۆشیانەوە كەنعان خەیلانی ئەندامی لێژنەی پەروەردەیی لە ئەنجومەنی پارێزگا ئێمە بەردەوام دەبین بۆ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری پارێزگای هەولێرو لێژنەی بەداوداچوونیش هەیە، لەلایەن خۆشیانەوە سوپاس و دەست خۆشی لە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەكەین كەوا بەردەوام هاوكارمان بووە لە بەدواداچوون و بەرەووپێشبردنی كەرتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای هەولێر و هەوڵی جدی داوە بۆ ئەوەی گرفتەكان چارەسەر بكرێت، دواتریش بەرێوەبەری قوتابخانەكان و مامۆستایان و قوتابیان چەندین گرفتی پەروەردەییان لە نەبوونی میلاكی پێویست و نەبوونی بینایەی شیاو نەبوونی پرۆگرام و كەمی پەرتووك بە زمانی توركی و نەبونی كارەبا و چەندین پێداویستی تری پەیوەیست بە پرۆسەكە خرایە روو، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو لێژنەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەلێنی ئەوەیاندا بە قوتابیان و مامۆستایان كە بتوانن لە رێگەی لێژنەی تایبەتەوە گرفتەكانی ئەوان بخرێتە روو و چارەسەری گونجاویان لە زووترین كات بۆ بدۆزینەوە، بەردەوامیش بن لە خزمەت كردنی پرۆسەی پەروەردەیی لە سنوری پارێزگای هەولێرو قوتابخانە توركمانییەكانیش دەبێت خزمەتی زیاتریان بكرێت.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: