Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆچی منداڵ ئاره‌زوی قوتابخانه‌ ناکات ؟؟؟

xwendga

منداڵ یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ که‌ ده‌بێت گرنگیه‌کی زۆری پێ بدرێت منداڵ له‌هه‌موو وڵاته‌کانی دونیا خۆشترین کاتیان کاته‌کانی قوتابخانه‌یه‌ به‌ڵام له‌ عێراق به‌گشتی به‌تایبه‌تی کوردستان منداڵان خۆشترین کاتیان ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ له‌ یه‌ک ساڵانن تاکو ده‌گه‌نه‌ پێنج ساڵان وه‌ له‌ڕویه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ر منداڵێک کات ده‌ژمێرێت تاکو که‌یبێت قوتابخانه‌ ته‌واو ببێت و ببێت به‌ پشویه‌ک یان قوتابخانه‌ ته‌واو بکات هه‌ندێک جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر منداڵیک ده‌یه‌وێت قوتابخانه‌ له‌بیر خۆی بباته‌وه‌ که‌سانی له‌خۆی گه‌وره‌تر ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ شه‌و له‌ قوتابخانه‌ دێته‌وه بڕۆن بۆ سه‌ردانی ماڵیک که‌به‌دڵی منداڵه‌که‌ بێت ئینجا به‌و شێوه‌یه‌ قوتابخانه‌ بیر خۆی ده‌باته‌وه‌ که‌ شه‌و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌که‌ن پاشان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ لێره‌دا چ ڕویه‌کیان ده‌رخستوه‌ له‌کاتیکدا هه‌ر چی خۆشی و گرنگیه‌که‌ داویانه‌ به‌ باخچه‌ی ساوایان له‌کاتێکدا هه‌ندێک منداڵ نه‌چون بۆ باخچه‌ی ساوایانیش شێوازی نمونه‌ییان دانا بۆ بۆ هه‌ندیک له‌ دواناوه‌ندیه‌کان به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ لایان برد ئایا هۆی ئه‌مه‌ چی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لابردنی نمونه‌ی هیچ سودیکی نه‌بوو هه‌ندێک کات قوتابیه‌کان خۆشیه‌کیان له‌ سه‌یران و گه‌شتی قوتابخانه‌ وه‌رده‌گرت به‌ڵام ئێستا گه‌شتی قوتابخانه‌کان لابراوه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ نابێت هیچ قوتابخانه‌یه‌ک قوتابیه‌کانی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ندین جار ئێمه‌ی خوێندکار توشی پرسیاری جۆراو جۆر ده‌بین ئایا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ر له‌ پۆله‌که‌یانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگاکانیان خۆشی و ئاسوده‌ییه‌ به‌ڵام ئێمه‌ واین ئایا ئێمه‌ چی مان له‌وان که‌متره‌ پرسیاره‌ بێماناکان که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ خوینده‌وه‌ نیه‌و کاتمان لێ ده‌گرن و هه‌ربه‌رده‌وامه‌ به‌ڵام ئێمه‌ خۆزگه‌ به‌وه‌ ده‌خوازین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌م پایامه‌ی ئێمه‌ ئاگادار بێت و وه‌ڵامێکی هه‌بێت….

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


بۆچی منداڵ ئاره‌زوی قوتابخانه‌ ناکات ؟؟؟ Reviewed by Unknown on 9:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: