بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ قوتابخانەی قارەمانی بنەڕەتی كۆبووەوە
xwendga
بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ قوتابخانەی قارەمانی بنەڕەتی كۆبووەوە
ئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی ٢٢-٩-٢٠١٥ بەرێز بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بە ئامادەبوونی ھەریەك لە بەرێوەبەری بەدواداچوون و بەرێوەبەری راگەیاندن پێشوازی كرد لە ئەنجومەنی باوكان و بەرێوەبەرو ژمارەیەك لە مامۆستایانی قوتابخانەی كامەرانی بنەڕەتی بە ئامانجی چارەسەركردنی گرفتەكانیان كە لە نەبوونی مامۆستا و چەندین گرفتی تر پەیوەست بە قوتابخانە باسی لێوەی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان باسیان لە كێشە و گرفتەكانیان كرد و هەروەها چەند داخوازییەكیشیان پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتییان كرد.
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وێرای بەخێرهێنان؛ باسی لە هۆكاری كێشەكان كرد و هەروەها جەختی لە پابەندبوونی هەموو لایەك بە یاساكانی پەروەردەیی كردەوە.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی هەندێك كێشەی بۆ خراپی رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستانی گەراندەوە و رایگەیاند كە پێویستە لەم قۆناغەدا هەموو لایەك هاوكار بێت بۆ سەرخستنی پرۆسەكە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بەرێوەبەری گشتی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری كردن و چارەسەركردنی كێشەكان نیشاندا.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: