بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی گەرەكی نیشتمان كۆبووەوە
xwendga
بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی گەرەكی نیشتمان كۆبووەوە
ئەمرۆ پێنج شەممە بەرێز بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر پێشوازی كرد لە ژمارەیەك ھاوڵاتیان كە بە نوێنەرایەتی ھاولاتیانی گەرەكی نیشتمان ھاتبوونە لامان بەمەبەستی گەیاندنی گرفتەكانیان و دۆزینەوەی چارەسەری گرفتەكانیان بۆ نەگواستنەوەی قوتابخانەی گەرەكەیان.
نوێنەری دانیشتوانی گەرەكی نیشتمان باسیان لەو كێشە و گرفتانە كرد كە رووبەروویان دەبنەوە و هەروەها دەستخۆشی و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەرێوەبەری گشتییان كرد كە بەردەوام بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتە پەروەردەییەكانیان دەكات.
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان؛ جەختی لە هاوكاریی و هەوڵی هەموو لایەك كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی كێشە و گرفتەكانی شیكردەوە و پاڵپشتی خۆیشی بۆ چارەسەركردنیان نیشاندا.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: