زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆ، گه‌وره‌ترین گرێیه به‌سه‌ر دڵی خوێندكارانه‌وه
مامۆستا عه‌ره‌به‌كان تاڵه‌مووی په‌یوه‌ندی زانستی نێوان مامۆستایان‌و قوتابیان ده‌پچڕێنن
هاوار هاواری
بوونی مامۆستای عه‌ره‌ب له‌زانكۆكاندا، كێشه بۆ زۆرێك له خوێندكاران دروستده‌كات، كه هیچ له‌زمانی عه‌ره‌بی تێناگه‌ن، خوێندكاران به‌كوردی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌و مامۆستا عه‌ره‌به‌كانیش، كه له كوردی تێناگه‌ن، خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
خوێندكارانی كۆلێژیی په‌روه‌رده‌ی بنیات له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌مامۆستا عه‌ره‌به‌كانیان تێناگه‌ن‌و لێیان ناڕازین‌و به‌هۆی ئه‌وانه خوی «توتی»یان گرتووه، به‌رپرسانی كۆلێژه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان رازی نه‌بوون به‌وه‌رگرتنی ئه‌و مامۆستایانه‌و له سه‌رووی خۆیانه‌وه به‌واسیته بۆیان دانراوه.
هێرۆ مه‌جید، قوتابی كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له زانكۆی سه‌لاَحه‌دین، بوونی مامۆستایانی عه‌ره‌ب له كولێژه‌كه‌یان به كێشه‌یه‌كی گه‌وره ناوده‌بات، به‌تایبه‌تی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه «به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی نازانن«.
هێرۆ وتی «ئه‌و مامۆستایانه كاریگه‌ریی ته‌واویان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ئاستی زانست له زانكۆ ده‌بێت».
ئه‌و كچه خوێندكاره باسله‌وه‌ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی قوتابییه‌كانیان دراسه‌یان كوردییه، هه‌ندێك جار كێشه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ دروستده‌بێت، كه سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كانیان عه‌ره‌بین،وتی »ئینجا ئه‌گه‌ر مامۆستاكانیشمان عه‌ره‌ب بن، ئه‌وه كێشه‌كه هه‌ر ته‌واو گه‌وره‌ده‌بێت».
د.حامد مسته‌فا بڵباس پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات، باسله‌وه ده‌كات كه هه‌ر مامۆستایه‌كی عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر كه‌مێك زمانی كوردی نه‌زانی بێَت وه‌ریان نه‌گرتووه، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستای عه‌ره‌بیان هه‌یه كه هیچ زمان‌و نوسینی كوردی نازانێت‌و له كولێژه‌كه‌یان وانه‌ده‌ڵێته‌وه،وتی »سه‌رۆك به‌ش‌و راگر ره‌زامه‌ند نه‌بوون له‌وه‌رگرتنی ئه‌و مامۆستایه، به‌ڵكو به‌په‌یوه‌ندی شه‌خسی له‌سه‌رووی خۆمانه‌وه بۆ كولێژه‌كه‌مان نێردراوه». وتیشی »ئه‌وانه ئێستا گرفتی زۆریان بۆ دروستكردووین».
له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه مامۆستایه‌كی زۆر له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌و له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌منی هه‌ڵهاتن‌و رێگه‌ی كوردستانیان گرته‌به‌ر، مامۆستاكان له زانكۆكانی كوردستاندا دامه‌زران‌و بوونه مامۆستا، به‌لاَم له‌گه‌ڵ قوتابیاندا به به‌رده‌وامی دوچاری كَشه‌ی زمان ده‌بنه‌وه.
داود محه‌مه‌د قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی كۆمه‌لاَیه‌تی له كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، باسیله‌وه‌كرد زۆربه‌ی خوێندكاران له‌ڕووی تێگه‌شتن‌و فێربوونی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه، ئاستێكی زۆر لاوازیان هه‌یه‌و ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و مامۆستایانه‌دا دابنیشن‌و گوێ‌بگرن كه ته‌واوی وانه‌كانیان به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێنه‌وه.
داود‌وتی »مامۆستا عه‌ره‌به‌كان چه‌ند رۆژێك پێش تاقیكردنه‌وه مه‌لزه‌مه‌یه‌كی كوردیمان بۆدێنن‌و ئێمه‌ش ئه‌و مه‌لزه‌مه‌یه وه‌كو توتی ده‌رخ ده‌كه‌ین‌و وه‌لاَمده‌ده‌ینه‌وه».
داود باسیله‌وه‌شكرد كه زۆر جار له ناو پۆلدا مامۆستا‌وانه ده‌ڵێته‌وه به‌زمانی عه‌ره‌بی‌و قوتابیانیش ده‌ستده‌كه‌ن به‌قسه‌كردن‌و ئاگایان له‌وانه‌كه نامێنێت، هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌و گێرایه‌وه كه خوێندكاران له‌مامۆستاكه تێناگه‌ن.
داود داواكاره له‌سه‌رجه‌م قوتابیان، جگه له زمانی كوردی هه‌وڵی فێربوونی زمانی تر بده‌ن، به‌تایبه‌تی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، قوتابی دكتۆرا‌و مامۆستا له‌كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات، كه له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسی یه‌كه‌ی تۆمارگه‌ی كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیاته، رونیكرده‌وه كه ئه‌و مامۆستا عه‌ره‌بانه به‌واسته‌و به‌علاقاتی شه‌خسی دامه‌زراون، وتی »ته‌نانه‌ت راگری كولێژه‌كه‌شمان رازی نه‌بووه» .وتیشی »ئه‌و مامۆستایانه گرفتی ده‌رونییان بۆ قوتابیان دروستكردووه».
د.بان سه‌باح مامۆستای كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات داوایكرد مامۆستا عه‌ره‌به‌كان خۆیان ماندوو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمان‌و نووسینی كوردی ببن، وتی »قوتابی حه‌قی خۆیه‌تی به‌زمانی خۆی وانه‌كه‌ی بۆ باس بكرێت، به‌لاَم هه‌ر ده‌بێت كۆمه‌ڵێك موسته‌ڵه‌حات‌و وشه‌ی عه‌ره‌بی فێربێت».
به بڕوای ئه‌و مامۆستایه، چۆن خولی فێركردنی زمانی ئینگلیزی هه‌یه، پێویسته خولی تایبه‌تی فێربوونی زمانی كوردی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا عه‌ره‌بانه یان هه‌ر مامۆستایه‌كی تر، كه زمانی كوردی نازانێت، بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمان‌و نووسینی كوردی ببێت.
له‌كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات سێ مامۆستای عه‌ره‌ب هه‌ن، دوانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان كوردن، كه‌متر ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه. د.حامد مسته‌فا بڵباس پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌كولێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات وتی یه‌كێك له‌مامۆستاكانمان هیچ كوری نازانێت‌و خوێندكاره‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
د.حامد خوێندكارانیشی به كه‌مته‌رخه‌م ناوبرد، كه هه‌وڵناده‌ن زمانی عه‌ره‌بی فێرببن،وتی كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن »ده‌بێت فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه گرنگی پێ بدرێت».
مامۆستاكه داواشی له مامۆستا عه‌ره‌به‌كان كرد، هه‌وڵبده‌ن خۆیان فێری زمانی كوردی بكه‌ن.
جگه له‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌خوێندكارانی دیكه كه له شاره كوردییه‌كانی توركیا‌و سوریاوه بۆ خوێندن روویان له زانكۆكانی كوردستان كردووه، كیشه‌ی زمان‌و ته‌نانه‌ت نوسینیشیان هه‌یه.
د.حامد‌وتی »ئه‌وانه به‌زمانی كوردی لاتینی ده‌نوسن، زۆر جار له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا كێشه‌مان بۆدروستده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێ مامۆستا نازانێت ئه‌و نووسینه بخوێنێته‌وه».
له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌ره‌به‌كاندا، قوتابیان به‌زۆری به‌كوردی وه‌لاَمده‌ده‌نه‌وه، د.حامد‌وتی »ده‌بێت مامۆستا عه‌ره‌به‌كان به پێی چ پێوه‌رێك نمره دابنێن؟».
دكتۆر حامد پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه ئه‌و مامۆستا عه‌ره‌بانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن‌و پله‌ی زانستیان به‌رزه، با له خوێندی بالاَ دابنرێن،وتی »خوێندكارانی خوێندنی بالاَ كێشه‌ی زمانی عه‌ربیان نییه، ئه‌و كاتیش هیچ گرفتێك بۆ زانكۆ‌و قوتابیان دروستناكه‌ن»
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
ليست هناك تعليقات: