سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌و ده‌رهاویشته‌كانی
“ڕاسته بیناو كێشه‌ی كتێب له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا هه‌یه، به‌ڵام پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی سیستمه‌كه بده‌ین”
تێكه‌ڵكردنی قۆناغی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی‌و ناولێنانی به‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تی بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر لایه‌نه باش‌و خراپه‌كانی له‌لایه‌ن خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و پسپۆڕانی په‌روه‌رده دروستكردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و تێكه‌ڵاوكردنه سودێكی زانستی زۆر به‌خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نێت.
پێشه‌وا محه‌مه‌د له‌سلێمانی
سێ ساڵ له‌مه‌وپێش‌و له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كدا سیستمی نوێی په‌روه‌رده راگه‌یانراو بڕیاردرا قۆناغی ناوه‌ندی‌و سه‌ره‌تایی نه‌مێنێت‌و قۆناغی بنه‌ڕه‌تی جێی بگرێته‌وه‌و خوێندنیش ببێته نۆساڵی ئیلزامی، هاوكات مانه‌وه له‌پۆله‌كانی یه‌ك تا سێی بنه‌ڕه‌تی نامێنێت‌و تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تی‌و تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری شه‌شی بنه‌ڕه‌تیش نامێنێت، له‌هه‌مانكاتدا ڕێژه‌ی نمره‌ی پۆلی حه‌وت 15%و ڕێژه‌ی پۆلی هه‌شت 15%و ڕێژه‌ی نمره‌ی پۆلی نۆش 70% وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خوێندكارێكیش له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا ڕێژه‌ی 60% به‌ده‌ست نه‌هێنێت، مافی وه‌رگرتنی له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا نامێنێت.
خوێندكار فێربێت‌و فێرنه‌بێت ده‌رده‌چێنرێت
به‌شێك له‌خوێندكاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیستمی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیان به‌دڵه، به‌ڵام كه‌می‌و خراپی كتێبه‌كانیان‌و كێشه‌ی بینا وای لێكردوون له‌سیستمه‌كه بێزاربن.
بارین كه‌ریم، 13ساڵ‌و خوێندكاری حه‌وتی بنه‌ڕه‌تی، باسی له‌وه ده‌كرد كه كتێبه‌كانیان زۆر دره‌نگ پێده‌گات‌و هه‌ڵه‌یه‌كی زۆریشیان تێدایه، “ئێمه زۆربه‌ی جار چه‌ند مانێگك ده‌ڕوات ئینجا كتێبمان به‌ده‌ست ده‌گات، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌و كتێبانه بكه‌ینه‌وه ده‌بێت جارێ دانیشین چه‌ند سه‌عاتێك هه‌ڵه‌كان ڕاستبكه‌ینه‌وه”، هاوكات هیوا كامه‌ران، خوێندكاری پۆلی پێنجی بنه‌ڕه‌تی باسی له‌وه‌كرد كه شانیان به‌ده‌ست زۆری‌و قورسی كتێبه‌كانه‌وه شكاوه، “كتێبه‌كانمان ئه‌وه‌نده قورسن شانی هه‌موومان خه‌ریكه ده‌شكێت، ڕاسته قۆناغی بنه‌ڕه‌تی سودی بۆ خوێندكاران تیایه، كه ده‌رده‌چێنرێن‌و نامێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه كتێبه‌كانمان زۆر خراپن‌و ده‌وامیشمان زۆر كه‌مه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شایه‌ن سیروان، خوێندكاری نۆی بنه‌ڕه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌رچواندنی خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی له‌چه‌ند پۆلێكدا زیان به‌قوتابیان ده‌گه‌یه‌نێت، “بۆ خوێندكار پۆلی دوو سێ زۆر گرنگه، چونكه له‌و پۆلانه‌دا فێری خوێندنه‌وه‌و ناسینی پیته‌كان ده‌بێت، بۆیه ئێستا خوێندكار ده‌زانێ فێربێت‌و فێرنه‌بێت هه‌ر ده‌رده‌چێنرێت، بۆیه زیانی زۆر به‌فێربوونی خوێندكاران ده‌گه‌یه‌نرێت”.
سه‌ركه‌وتنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی به‌نده به‌بیناوه
به‌شێك له‌مامۆستایان، سه‌ركه‌وتن‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌به‌ستنه‌وه به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بینای قوتابخانه‌كانه‌وه.
ئیسماعیل حه‌مه، مامۆستای قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو ئه‌و بینایانه‌ی ئێستادا سیستمێكی نه‌گونجاوه، “بیناكانی ئێستا هه‌ر یه‌كه‌و سێ ده‌وامی تێدایه كه خوێندكار له‌سێ تا چوار سه‌عات زیاتر ناتوانێت بمێنێته‌وه، له‌كاتێكدا پێویسته خوێندكارانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی هه‌شت تا نۆ سه‌عات له‌خوێندنگه بن، بۆیه ئه‌گه‌ر بینا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌م سیستمه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه”.
له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌شاو سه‌ردار، مامۆستای قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، باسی له‌وه كرد كه سیستمه‌كه به‌گشتی له‌خزمه‌ت خوێندكاراندایه، “ڕاسته بیناو كێشه‌ی كتێب له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمێكی گونجاوه پێویسته به‌هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین”.
قوتابیانی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفییه‌وه له‌یه‌ك ئاستدان
پسپۆڕێكی بواری په‌روه‌رده‌یی باس له‌وه ده‌كات په‌ڕینه‌وه‌ی منداڵ له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر وه‌ك بازدانێكی گه‌وره وایه به‌سه‌ر په‌رژینێكی دڕكاویدا.
فایه‌ق سه‌عید پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌وڵاتی سوید، گرفته‌كان له‌وه‌دا نابینێ منداڵ له‌پۆلی شه‌شه‌مه‌وه بچێته پۆلی حه‌وته‌م، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه له‌نێوان ئه‌و دوو قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری‌و ناسه‌رتاسه‌ری هه‌یه، جیاوازی ڕه‌فتار، سزا‌و هه‌ڕه‌شه‌و داواكاری دایبابه‌كان‌و قوتابخانه‌كان، گه‌شه‌سه‌ندنی باری ده‌روونی به‌هه‌موو قه‌یرانه جیاوازه‌كانه‌وه.
به‌بۆچوونی فایه‌ق سه‌عید، خراپی ئه‌و حاڵه‌ته له‌وه‌دایه كه له‌كۆمه‌ڵگای كوردییدا منداڵ ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه به‌ته‌نیا بكات، چونكه نه له‌ماڵه‌وه‌و نه‌قوتابخانه‌ش له‌م بواره‌دا یارمه‌تی منداڵ ناده‌ن، بۆیه منداڵان له‌و په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا هه‌ستێكی ترسناك دایان ده‌گرێت‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌ربه‌سته له‌نێوان شه‌ش‌و حه‌وتدا ئه‌و مه‌ترسیانه ناهێڵێت، چونكه به‌پێی سیستمه كۆنه‌كه بازدان له‌و قۆناغه‌وه بۆقۆناغیكی تر خوێندكاری ناچار ده‌كرد بچێته قوتابخانه‌یه‌كی تر بۆخوێندنی ناوه‌ندی‌و جێی خۆی بكاته‌وه، بۆیه خوێندكار پێویستی به‌كۆششێكی زۆر ده‌بوو بۆ ئه‌وه جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ده‌روونی زۆری دروستده‌كرد، زۆرجار قوتابخانه تازه‌كه پڕه له‌چه‌ندین منداڵ كه كه‌سایه‌تی خۆیان سه‌پاندووه، یا خاوه‌نی گروپی تایبه‌تی خۆیانن، یان كۆمه‌ڵێ خوێندكاری شه‌ڕانی، كه پێگه‌ی به‌هێزیان له‌ناو خوێندنگادا هه‌یه، “بۆیه زۆر قورسه منداڵێكی 12ساڵان جێگه‌ی خۆی له‌قوتابخانه‌یه‌كی تازه‌دا كه پڕه له‌ناكۆكی شاراوه بكاته‌وه”.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئه‌و وانانه‌ی به‌خوێندكاره‌كان ده‌درێن له‌ڕووی پێكهاته‌وه لێكدی نزیكن، چونكه خوێندكارانی هه‌ر نۆ پۆله‌كه له‌ئاستێكدان له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌عریفییه‌وه پێویست به‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كدابن.
پێویست بوو كچان‌و كوڕان تێكه‌ڵكرێن
فایه‌ق سه‌عید جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویست بوو كچان‌و كوڕان له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵ بكرێن، چونكه سیستمه كۆنه‌كه جیای كردبوونه‌وه، “تێكه‌ڵبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز تا بڵێی كارێكی گرنگه‌و تا دوا ئه‌ندازه ڕۆڵی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه‌و خوێندكار ده‌بێته خاوه‌نی دیدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌شتوترو بابه‌تی یه‌كسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات”.
ناوبراو، باسی له‌وه‌ش كرد تاكه گرفت له‌به‌رده‌م قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا تێكه‌ڵاوبوونی كچان‌و كوڕانن له‌قوتابخانه‌یه‌كدا، “ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه گرفتێكی چه‌ندین ساڵه‌یه‌و هه‌رچی هێزی كۆنپارێزی له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه هه‌وڵیانداوه به‌ربه‌ستی بكات، به‌ڵام جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت”.
ته‌واوی قۆناغه‌كه له‌خزمه‌تی خوێندكاراندایه
كه‌مال نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو سیستمێكی نوێ له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا گرفتی دێته‌ڕێگه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و گرفتانه ته‌كنیكین‌و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ریان بكرێت، “به‌ڵام ته‌واوی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌ئاستێكی زۆر به‌رزی زانستیدا خزمه‌ت به‌خوێندكاران ده‌كات‌و له‌پێناو گه‌شه‌كردنێكی پێشكه‌وتوودایه”.
ناوبراو، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه نه‌بوونی بینا یه‌كێكه له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام “ده‌بێت مامۆستایان‌و به‌ڕێوه‌به‌ركان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌هه‌وڵی سه‌رخستنی سیستمه‌كه‌دا بن
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
ليست هناك تعليقات: