جه‌نگی تاقیكردنه‌وه‌كان دەستپێدەکات
xwendga
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
هه‌فته‌یه‌كی تر ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات، بۆ پۆله‌كانی 9،8،7ی بنهڕهتیو پۆله‌كانی 11،10 ئاماده‌یی، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه حوكمی تاقیكردنه‌وه‌ی بهكالۆرییان هه‌یه، چونكه نمره‌كانیان بۆ ده‌رچوون له‌قۆناغی بنهڕهتیو ئاماده‌یی ئه‌ژمار دهكرێتو پشتی پێده‌به‌سترێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شی نزیكه‌ی 50% دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان چ وه‌ك مامۆستا‌و چ وه‌ك قوتابی‌و خوێندكار، له‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندندان، هه‌موو كاتێك تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌شێكی ناسروشتیی له‌نێو خێزانه‌كان‌و ترس‌و نیگه‌رانییه‌كی زۆر لای سه‌رجه‌م قوتابییان دروست ده‌كات.
به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كان
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا، دروستبوونی دڵهڕاوكێو ترس‌و نیگه‌رانیی لای قوتابییان‌و خوێندكاران، راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، راسته هه‌ندێك له‌م ترسه هانده‌ری ئهزمووندهرانهیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆیان‌و له‌به‌ركردنی زۆرترین بڕگه‌ی نێو پرۆگرامه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت زیاده‌ڕۆییكردن له‌م ترس‌و نیگه‌رانییه ئه‌دای قوتابی‌و خوێندكار ئیفلیج دهكاتو له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تاقیكردنه‌وه زۆر شتی له‌بیر ده‌باته‌وه‌و دواتریش تووشی شكستی ده‌كات. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ترس له‌تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ندێك نیشانه‌ی فیزیكیی بێزاركه‌ری له‌گه‌ڵدا هاوپێچه كه زیاتر بریتین له: ژانه‌سه‌ر، لاوازیی ئاگایی، تێكچوونی خه‌و، كابووس، هه‌ڵچوون، له‌رزین، ساردبوونه‌وه‌ی پهلوپۆكان، وشكبوونی لێوه‌كان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن یان به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر خواردن، خه‌وه نوچه‌كه، سكچوون، زۆر میزكردن، تێكچوونی لێدانی دڵ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ی كچان له‌گه‌ڵ هه‌ست بهبێزاریكردنو داڕوخان. به‌شێك له‌م هۆكارانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌خودی خوێندكار خۆیه‌وه هه‌یه كه رۆژانه هیچ خۆی ئاماده نه‌كردووه‌و له‌كۆتایی وه‌رزدا بابهتهكان وه‌ك په‌ردووی خانوو داده‌ڕوخێت به‌سه‌ریدا. به‌شێكی تریش له‌م هۆكارانه گوشاری كه‌سوكاره له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی باڵا، به‌بێ ره‌چاوكردنی توانا‌و ئاستی ئاماده‌ییان.
هۆكاره‌كانی شكست‌و كه‌وتنی قوتابییان
به‌ڕای شاره‌زایان زۆر هۆكار هه‌ن قوتابییان‌و خوێندكاران دووچاری شكست‌و ساردكردنه‌وه دهكهنو سه‌رئه‌نجامیش ده‌بنه هۆكاری كه‌وتنیان له‌وانه‌كان، له‌وانه‌ش:
1ـ خه‌مۆكیی “Major Depression Disorder”، پزیشكه‌كان پێیانوایه نیشانه‌و دیارده‌كانی خه‌مۆكیی له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانه‌وه دیاریی نادات، به‌ڵكه له‌ماوه‌ی ئاماده‌سازیی تاقیكردنه‌وه‌كاندا تووشی قوتابییان‌و خوێندكاران ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر دهروونو توانای ئاماده‌سازیی خوێندكاران دادهنێتو سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی كهوتنو ده‌رنه‌چوونیان.
2ـ دڵه‌ڕاوكێ “Generalized Anxiety Disord”، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان‌و تێكه‌ڵكردنی وه‌ڵامه‌كان.
3ـ ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان “Specific Phobia” حاڵه‌تێكی ترس‌و پهژارهیهو به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه دروست دهبێتو زانیاریی له‌بیری فێرخوازه‌كان ده‌باته‌وه.
4ـ وه‌سوه‌سه “Obsessive Compulsive Disorde”، سه‌رقاڵبوونی مێشكی قوتابی به‌شتێكه‌وه كه زهینو مێشكی داگیردهكاتو ناتوانێت تێپه‌ڕی بكات، ئه‌مه‌ش كار له‌ئه‌دای زانستیی ده‌كات.
بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش به‌ڕای پسپۆڕان، گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگایانه ده‌بێته‌هۆی ئاسانكاریكردن بۆ قوتابییان.
ـ باش خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌تایبه‌ت ئاماده‌سازییه رۆژانه‌ییه‌كانی وانه‌كان، چونكه ئه‌و قوتابی‌و خوێندكارانه‌ی پێشینه‌ی سهعیكردنو كۆششیان هه‌یه، كه‌متر ده‌چنه ژێر باری گوشاره ده‌روونییه‌كانه‌وه.
ـ دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی داوده‌رمانه هێوركه‌ره‌وه‌كان، كه ره‌نگه له‌ماوه‌ی كورتدا ببنه‌هۆی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌عساب، به‌ڵام هه‌رگیز نابنه‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی هۆكاری ته‌نگه‌ژه‌و بێتاقهتییهكان. له‌ساڵانی رابردووش‌دا هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی زانستی‌و پزیشكیی ئاشكرایانۆكردووه له‌خۆوه به‌كارهێنانی داوده‌رمانه هێوركه‌ره‌وه‌كان، زیانی له‌سووده‌كانی زیاتره. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به‌چاو قاوه‌و كاكاوهوه هه‌یه، كه ماده‌ی كافاینیان تێدایه، خواردنی بڕێكی كه‌میان باشه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سستی‌و خهوبردنهوهدا، به‌ڵام زۆر خواردنیان ئاسه‌واری خراپی هه‌یه.
ـ كۆمهكو پشتیوانیی خێزان‌و كه‌سوكارو هاندان‌و دڵنه‌واییكردنی خوێندكاره‌كان، ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت لهدڵنیاكردنهوهو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری دڵهڕاوكێو خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌سه‌ریان.
ـ دووركه‌وتنه‌وه له‌بیركردنه‌وه‌ی نێگهتیڤو رووخێنهرهكانو ئه‌و بۆچوونانه‌ی قوتابی‌و خوێندكار دهڕوخێننو له‌به‌رانبه‌ردا په‌نابردن بۆ گهشبینیو دروستكردنی هیوا.
ـ رێكخستنی خواردن‌و ژه‌مه‌كان، چونكه وه‌ك ده‌وترێت خۆراك سووته‌مه‌نی ژیانه‌و كهمخواردنو وه‌رنه‌گرتنی ره‌گه‌زه جۆراوجۆره‌كانی خواردن‌و ڤیتامینات، ده‌بێته‌هۆی لاوازیی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه ژه‌مه خواردنه‌كان سوك بن‌و شله‌و كاربۆهیدراتو چهوریو شه‌كری پێویستیان تێدابێت. هه‌روه‌ها ژه‌مه نانی به‌یانیان بۆ قوتابی زۆر گرنگه‌و ده‌بێته‌هۆی خستنه‌گه‌ڕی خانه‌كانی مێشك‌و خوێن پڕ ده‌كات له‌شه‌كری كلوكۆزو نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێت ژه‌مه خواردنه قورس‌و چه‌وره‌كان ده‌بنه‌هۆی دروستكردنی كێشه‌و گرفت بۆ قوتابییان.
له‌بیرچوونه‌وه .. دوژمنی ژماره یه‌كی فێرخوازان
له‌بیرچوونه‌وه‌ی زانیارییه لهبهركراوهكان، دوژمنی پله‌یه‌كی خوێندكارانی ئهزمووندارهو به‌شی هه‌ره گه‌وره‌یان زووخاوه سكی ئه‌م ده‌رده‌ن. ئه‌م گرفته‌ش زیاتر له‌وكاتانه‌دا رووده‌دات كه خوێندكار كێشه‌ی دڵهڕاوكێو خه‌مۆكیی هه‌بێت. باشترین رێگا بۆ قوتاربوون له‌ده‌ردی له‌بیرچوونه‌وه، باش خه‌وتن‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه لهئێشكگریی شه‌وه تاریكه‌كان. هه‌روه‌ها باشتره خوێندكار ده‌رفه‌تێكی گونجاو به‌مێشكی بدات تا زانیارییه زهخیرهكراوهكانی ناو مێشكی بێته‌وه‌یاد، ئه‌گه‌ریش خوێندكار به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه چالاكییه‌كی جه‌سته‌یی ئه‌نجامبدات، ئه‌وه باشتر ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی ده‌ماغی ده‌ڕوات.
ئاماده‌سازیی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه لهخوێندكاری ئهزموندهر ده‌خوازێت كه بڕێكی باش بخهوێتو نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی زۆر، زیانی زۆری لێ ده‌دات. پزیشك‌و شاره‌زیان پێیانوایه زووخه‌وتنی شهوانو زوو كۆششكردنی به‌یانیان، له‌وه به‌كه‌ڵكتره كه خوێندكار به‌دیار كتێبه‌وه شه‌ونخونیی بكات‌و یاسای زێڕینی ئه‌م بواره‌ش ئه‌وه هه‌رگیز خوێندكار به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌وی بێت خۆی له‌ناو جێگادا گیر نه‌دات، هه‌ركاتیش خه‌وی هات، به‌دیار كتێبه‌وه دانه‌نیشێت.
................................................................................................... سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی خوێندگه | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به خوێندن Source : Xwendga Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM................................. به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كان

Reviewed by Unknown
on
9:13:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: