بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ قایمقام و بەرێوەبەری پەروەردەی بەردەرەش كۆبووەوە
xwendga
بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ قایمقام و بەرێوەبەری پەروەردەی بەردەرەش كۆبووەوە
ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە رێكەوتی ٢٠-٩-٢٠١٥ بەرێز بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر پێشوازی كرد لە ھەریەك لە بەرێزان قایمقام و بەرێوەبەری پەروەردەی بەردە ڕەش.
لە كۆبوونەوەكەدا قایمقام و بەرێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش باسیان لە ئاستی خوێندن و كێشە و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە ناوچەكە كرد.
لەلایەن خۆیەوە وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان؛ بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ئاماژەی بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بە گشتی و بە تایبەتی لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر كرد و جەختی لەوە كردەوە كە سەرخستنی پرۆسەكە پێویستی بە هاوكاریی هەموو لایەك هەیە.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی ناوچەكە و سەرخستنی پرۆسەی خوێندن دەربری.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: