Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێ و ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگار ده‌كه‌یت

xwendga
توێژه‌ری ده‌روونی :
نیگار كمال
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌ستپێكردوه‌چ خوێندكارانی قۆناغی سه‌ره‌تای،ناوه‌ندی‌ودواناوه‌ندیو په‌یمانگه‌…..هتد،كه‌م تازۆر له‌خوێندكاران خۆی ئاماده‌كردوه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان هێشتا خوێندكاران دووچاری دڵه‌راوكێ و ترس ده‌بن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتی‌وئاساییه‌ ،چونكه‌ نازانن شێوازی پرسیاره‌كان چۆن ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو خوێندكارێك پێش تاقكردنه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆًر له‌خودیخۆی ده‌كات و ده‌ڵێت تۆ بڵیی باش بم و ده‌ربچم، یاخود بتوانم پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بهێنم ،له‌باسه‌كه‌مدا ده‌مه‌وێت خوێندكاران له‌نێوان دووجۆر دڵه‌راوكێ‌ ئاشنا بكه‌مكه‌له‌كاتی تاقیكردنه‌وكاندا ڕوبه‌رویان ده‌بێته‌وه‌ ‌وهه‌ستی پێده‌كه‌ن ئه‌وانیش بریتیتن له‌ دڵه‌راوكێی به‌جێ و دڵه‌راوكێی قبوڵ نه‌كراو .
سه‌باره‌ت دڵه‌ڕاوكێ‌یبه‌جێی،دڵه‌راوكێی ئاره‌زووی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی به‌رزترین نمره‌یه‌ , ئه‌مه‌ش دڵه‌راوكێیه‌كی هانده‌رو داواكراوه‌.
به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێ‌ی قبوڵ كراو، دڵه‌راوكێ و ترسی نابه‌جێیه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕوابه‌خۆبوون هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌شه‌ونخونی و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌یت ،به‌ڵام هه‌وڵه‌كان كه‌مدده‌كاته‌وه‌ و نمره‌كان داده‌به‌زێنێت .
لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت چه‌ند رێنماییه‌كی گشتی بۆخوێندكاران بخه‌مه‌ڕوو ئه‌وانیش بریتین له‌:
– نووستن نووستن نووستن ،بۆئه‌وه‌ی به‌مێشكێكی هێمن و سه‌رنجێكی به‌هێزه‌وه‌ بچیت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ،پێویسته‌ له‌شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌ كاتێكی باش بخه‌ویت .
– خۆراك ، پێش چوونت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ پێویسته‌ ژه‌مێكی سووكی خواردن بخۆیت, چونكه‌ ووزه‌ی پێویست ده‌دات به‌له‌شت بۆ بیركردنه‌وه‌, له‌هه‌مانكاتدا پشوو ده‌دات به‌گه‌ده‌ , خواردنی چه‌ور مه‌خۆ و زۆر مه‌خۆ ., چاو قاوه‌ مه‌خۆ، ڕاسته‌ ئه‌م دووانه‌ هۆشمه‌ندی ده‌ده‌ن به‌كۆئه‌ندامی ده‌مار، به‌ڵام لێره‌دا هۆشمه‌ندی داواكراو نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ له‌هه‌ریه‌كێیكیا ن به‌سه‌.
– جووڵه‌ ،جووڵه‌ و ڕاهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ‌, ئه‌گه‌ر نه‌توانیت پێش تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ندێك وه‌رزش بكه‌یت ئه‌وا كه‌مێك جووڵه‌و پیاسه‌ له‌راره‌وه‌كاندا زۆر باشه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك كاژێر پێش تاقیكردنه‌وه‌.
هه‌نگاوی دووه‌م بریتیه‌له‌ هاتنی خوێندكار بۆ شوێنی تاقیكردنه‌وه‌، لێره‌شدا پێویسته‌ خوێندكار ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك خاڵ بێت وه‌ك :
1. خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ڵه‌م و پێویستیه‌كان به‌زیاده‌وه‌ ببه‌ له‌گه‌ڵ خۆت .
2. پرسیار مه‌كه‌و مه‌گه‌ڕێ‌ به‌شوێن وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكدا پێش چوونت بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ , چونكه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیارێكت نه‌زانی , ده‌بێته‌ هۆی ڕمانی بڕوا به‌خۆبوون و ده‌چیته‌ ناو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵ له‌دڵه‌ڕاوكێ‌ و نائارامی ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ت له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا.
3. واباشتره‌ كتێبه‌كانت له‌ماڵه‌وه‌ به‌جێبهێڵیت, چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ هه‌تا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رلێتێكچوون و تێكه‌ڵبوونی زانیاریه‌كان, ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بوویت له‌خوێندنه‌وه‌ ،ئه‌وا ته‌نها ناونیشان و سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مه‌كان وشێوه‌ ڕونكراوه‌كان بخوێنه‌ره‌وه‌ .
هه‌نگاوی سێیه‌م بریتیه‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی خوێندكاران بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ له‌م كاته‌شدا پێویسته‌ :
• له‌كاتی وه‌رگرتنی په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان بڕوای ته‌واوت هه‌بێت كه‌ ده‌توانی وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌ .
• كاتژمێره‌كه‌ت له‌به‌رده‌مت دابنێ‌ و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ دابه‌ش بكه‌ به‌پێی ژماره‌ی پرسیاره‌كان، هه‌تا پرسیارێك له‌كاتی پرسیارێكی دی نه‌بات .
• ده‌ست بكه‌ به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ ساناكان،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ( أسترخا‌و ) و زیادبوونی بڕوابه‌خۆبوون جگه‌له‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه‌ گرتنی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت .
• له‌بیر بكه‌ كه‌سانی دی له‌ده‌ورت هه‌یه‌ و قسه‌ و ژاوه‌ژاو ده‌كه‌ن, ته‌نها سه‌رنجت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی پرسیاره‌كان و په‌ڕه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ت بێت ،مه‌ترسه‌و تووشی دڵه‌راوكێ‌ مه‌به‌ كه‌ هاورێكانت ئه‌نووسن و تۆ ئێشتا بیر له‌وه‌ڵام ده‌كه‌یته‌وه‌, به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵامی تۆ ووردتر و باشتره‌ ،چونكه‌ تۆ كاتێكی درێژت به‌سه‌ر بردووه‌ له‌بیركردنه‌وه‌ وریز به‌ندكردنی هزرت ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات نمره‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنیت .
• مه‌شڵه‌ژێ‌ كاتێك هاورێكانت په‌ڕه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان ته‌سلیم ده‌كه‌ن و تۆ ئێشتا ئه‌نووسیت , زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زوو له‌تاقیكردنه‌وه‌ ته‌واو ده‌بن نمره‌كانیان به‌رز نیه‌و پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ له‌به‌رده‌ستت به‌كاری بهێنی بۆ بیركردنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ بۆ زیادكردنی نمره‌ی به‌ده‌ستهاتوو.
• ئه‌گه‌ر هه‌ستی دڵه‌راوكێ‌ دوو باره‌ بوه‌وه‌ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا چاووت دابخه‌ , هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ وه‌ربگره‌ و هه‌ناسه‌كه‌ بگره‌ ئنجا وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌ بده‌روه‌،ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئاسانه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ خاو بوونه‌وه‌ ( أسترخا‌و ) وسه‌رنجێكی باشتر .
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ ماوه‌ بڵێم هیوای سه‌ركه‌وتن بۆگشت خوێندكاران ده‌خوازم له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیان و بتوانن ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێكردووه‌ هاوكاری خوێندكاران بكات و سوودی هه‌بێت بۆتان .
***جووڵه‌ ،جووڵه‌ و ڕاهێنانی وه‌رزشی باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ‌
**** خوێندكاری ئازیز زوو بچۆ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ قه‌ڵه‌م و پێویستیه‌كان به‌زیاده‌وه‌ ببه‌ له‌گه‌ڵ خۆت .
*** ئه‌گه‌ر هه‌ستی دڵه‌راوكێ‌ دوو باره‌ بوه‌وه‌ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا چاووت دابخه‌ , هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ وه‌ربگره‌ و هه‌ناسه‌كه‌ بگره‌ ئنجا وورده‌ وورده‌ هه‌ناسه‌ بده‌ره‌وه‌،ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئاسانه‌ یاریده‌ده‌ره‌ بۆ خاو بوونه‌وه‌ ( أسترخا‌ء ) وسه‌رنجێكی باشتر .
................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌



خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


چۆن خۆت له‌ دڵه‌راوكێ و ترسی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگار ده‌كه‌یت Reviewed by Unknown on 9:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: