مێشكت له‌گه‌ڵ به‌شی زانستی ناگونجێ!!!!
پرسیار:
من خوێندكاری پۆلی ده‌یه‌می زانستیم…ساڵانی پێشووم كه‌مترین نمره‌م ٧٥ تا ٨٠ بوو به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه ئه‌م ساڵ ته‌نانه‌ت سفرێكم تێدایه!!ئه‌ویش له‌به‌رئه‌م هۆكارانه:
١.زۆر به‌كۆمپیوته‌ر سه‌رقاڵ كردن.
٢.خواردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چایی.
٣.بڕوابه‌خۆنه‌بوونم زۆر عه‌زیه‌نم ده‌دا.
٤.شه‌ونخوونی زۆرم.
٥.ته‌رك كردنی نوێژه‌كانم.
٦.هاوڕێی كه‌سانێك ده‌كه‌م له من باشتر نین
ئێستاداوات لێده‌كه‌م چه‌ند ڕێنوماییه‌كم بكه‌یت له‌سه‌رئه‌م حاڵه‌م
تكایه مه‌ڵێ مێشكت له‌گه‌ڵ به‌شی زانستی ناگونجێ!!!!!!!!
زۆر زۆر سوپاس
وه‌ڵام
زۆر سوپاس که داوای ڕوون کردنه‌وه‌ت کردوه لیم ، به‌چاوان ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم چه‌ند ووشه‌یه‌کت بۆ ده‌نووسم به‌ڵکو سوودی هه‌بیت بۆت …
برای به‌ڕیزم که به‌شی زانستیت هه‌ڵبژاردووه دیاره به ڕه‌غبه‌ت و ئاره‌زووی خۆت بووه بۆیه من بیگومان که سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت و وه‌ک خۆشت ئاماژه‌ت پێداوه که نمره‌کانت باش و به‌رز بووه که ئیستا دابه‌زیوه دیاره وه‌ک خۆت چه‌ند هۆکاریکت ئاماژه پیداوه بۆیه ده‌بیت به‌ریزت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که باست کردوه کار بکه‌یت منیش گه‌ر قبوڵت بیت وه‌ک برایه‌ک چه‌ند شتیکت بۆ ده‌نوسم ..
1. زۆر به‌کارهینانی کۆمپیوته‌ر: برا گیان هه‌موومان ئه‌مرۆ کۆمپیوته‌ر به‌کارده‌هینین و پێویستمان پیه‌تی ، که به‌ڕێزیشت به‌کاری ده‌هینی مافیکی ئاسایی خۆته به‌ڵام ده‌بیت به‌رنامه‌ت هه‌بیت و نابیت زۆربه‌ی کاته‌کانت هه‌ر له به‌کارهینانی کۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر به‌ریت و ده‌رسه‌کانت پشت گوێ بخه‌ی نا ده‌بیت به پێ ی پیوست کۆمپیوته‌ر به‌کاربهینیت و نه‌هێلیت که کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خوێندنه‌که‌ت دابنیت وله ماڵه‌وه خشته‌یه‌ک دابنی و کاته‌کانت دابه‌ش بکه و کاته‌کانت ڕیک بخه و هه‌ریه‌ک له خوێندن و کۆمپیوته‌ر و چونه ده‌ره‌وه و پشوو و هتد کاتی خۆی بده‌رێ و هه‌وڵ بده هه‌موو ژیانت ئاوا بکه جدول و پابه‌ند به پێوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بیت و دوا نه‌که‌ویت .
2.به بروای من جایی خواردنه‌وه هۆکاریک نیه تا وا له به‌ریزت بکات له خوێندن دوا بکه‌ویت و دوایش ئاسانه ده‌توانیت چا خواردنه‌وه که‌م بکه‌یته‌وه و باوه‌ر بکه من هه‌فتانه 5-7 چای ده‌خۆمه‌وه بگره که‌متریش له‌و ژماره‌یه و بۆیه به بروای من ئه‌وه کیشه‌یه‌ک نیه تا خۆتی پێوه مه‌شغول بکه‌ی.
3.کاکه گیان بۆ بڕوات به‌خۆت نیه ؟ چ هۆکاریک واتلێده‌کات بڕوات به خۆت نه‌بێت؟؟ بیگومان هه‌موومان مرۆڤین و ئیمه‌ی مرۆڤیش زۆر جار تووشی ئه‌و حاله‌ته ده‌بین بۆ نمونه ده‌مانه‌ویت کاریک بکه‌ین به‌ڵام هه‌ستیکی بڕوا به‌خۆنه‌بوون وامان لیده‌کات که ئه‌و کاره نه‌که‌ین و له کاتیکدا ده‌توانین کاره‌که بکه‌ین و تووشی هیچ زه‌ره‌ریک نه‌بین به‌ڵام ده‌بیت ئیمه ئه‌و هه‌ستی بڕوا به‌خۆنه‌بوونه له ناجی خۆمان بکوژین و له جیاتی ئه‌وه زۆر خۆمان به گه‌وره‌تر بزانین له‌و کاره‌ی له پێشمانه و ده‌بیت وا کاره‌که بهینینه زۆر به بچوک بهینینه پیش چاوی خۆمان و وه‌ک ده‌لیی گاڵته‌مان پی بیت و یاخود نمونه بۆ خۆمان بهینینه‌وه که بۆ فڵانه که‌س هه‌مان کاری ئیمه‌ی کرد و سه‌رکه‌وتوو بوو که‌چی هیچی له من زیاتر نه‌بوو وه‌ک من دوو ده‌ست و دوو قاچ و دوو جاوی هه‌یه نه هیچ شتیکی زیاتریش به‌ڵکو من له ئه‌ویش باشترم و ده‌توانم ئه‌و کاره بکه‌م به‌وه ده‌توانی بروا به‌خۆبوون به‌ده‌ست بهینیت و سه‌رکه‌وتوو بیت.
4.برای به‌ڕیزم شه‌ونخونی به دیار چیه‌وه ده‌که‌یت؟ ئیمه‌ی مرۆڤ خوای گه‌وره شه‌وی بۆ دروست کردوین تا تیدایه پشوو بده‌ین و ئیسراحه‌ت بکه‌ین له‌و ماندووبوونه‌ی که به‌ڕۆژ چه‌شتوومانه بۆیه باش نیه که تۆ شه‌ونخونی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌که‌ی که ئه‌مه‌ش وات لیده‌کات هه‌موو کات میشکت ماندوو بیت و به ڕۆژ له بری خوێندن و چوونه قوتابخانه حه‌ز به خه‌و و له ماڵه‌وه بوون ده‌که‌یت و ئه‌مه‌ش وات لیده‌کات ماندوو بیت و له خوێندن دوا بکه‌ویت و بۆیه باشتره که شه‌وان زوو بخه‌ویت و که‌متر شه‌ونخوونی بکه‌یت و که‌می بکه‌یته‌وه وه له شه‌وان دره‌نگیش چای یاخود قاوه مه‌خۆره‌وه چونکه ده‌بنه هۆی ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌و..
5.برای به‌ڕیزم ئیمه هه‌مومان دروست بوینه بۆ په‌رستنی خوای گه‌وره و عیباده‌ت کردن ئه‌مه مه‌به‌ستی دروست کردنی مرۆڤه‌کانه بۆیه ئێمه چه‌ند یاساکانی خوای گه‌وره ببه‌زێنین ئه‌وه‌نده زیاتر ماندوو ده‌بین و دوور ده‌که‌وینه‌وه له به‌خته‌وه‌ری ژیان و خوای گه‌وره خۆشیه‌کانی ژیانمان لی حه‌رام ده‌کات له دونیا دا وه بیگومان نوێژ کردن یه‌کیکه له بنچینه‌کانی ئیسلام و نابیت به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بیت ئێمه نوێژ نه‌که‌ین چونکه به‌راستی نویژ نه‌کردن سزایه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و له دونیاش دا جێژ له خۆشیه‌کان وه‌رناگرین و تووشی خه‌مۆکی ده‌بین و به‌خته‌وه‌ر نابین بۆیه داوات لێده‌که‌م که به هیچ شێوه‌یه‌ک واز له نوێژ کردن نه‌هینیت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری.
6.به‌راستی له‌م ڕۆژگاره هاوڕیییه‌تی کردنی هه‌موو که‌سیک باش نیه و چونکه ئه‌مرۆ هاوڕییته و به‌یانی خیانه‌تت لیده‌کات و یاخود به ریگای خراپت ده‌بات بۆیه ده‌بیت هاوڕییه‌تی که‌سیک بکه‌ی که شایسته‌ی ئه‌وه بیت هاورێت بیت و له‌گه‌ڵت بیت و به بروای منیش له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا له چه‌ند هاوڕییه‌کی باش و به‌ریز زیاترت نه‌بیت و هه‌وڵ بده هاوڕێکانت له خۆته‌وه نزیک بن و یاخود وه‌ک خۆت خویندکار بن و هاوته‌مه‌نی خۆت بن و وه زیاتر هاورییه‌تی که‌سانیک بکه که به‌راستی زیره‌ک و ئاقڵ و دیندار و شیاو بن بۆ هاوڕییه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتریین سوودیان لیوه‌ربگریت و له هه‌مان کاتیش‌دا دوورت خه‌نه‌وه له ریگای خراپ و دواکه‌وتن له خوێندن و له گشت بواره‌کانی ژیان.
هیوادارم که له ووشه‌کانم سوود وه‌ربگریت و بتوانیت سه‌رکه‌وتوو بیت و بروایه‌کی ته‌واوت به خۆت هه‌بیت له کاتیکدا هیچت له که‌سانیک که‌متر نیه که سه‌رکه‌وتوو بونه و نمره‌ی باشیان هیناوه یاخود ناویان ده‌رکردوه له بواریک له بواره‌کانی ژیان.
دووباره هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم و به‌خته‌وه‌ر بیت
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی خوێندگه
خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه
ليست هناك تعليقات: