Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ كەنالی ئاسمانی رووداو

http://ift.tt/1KNFwlc
xwendga

بۆ كەنالی ئاسمانی رووداو
بابەت / رونكردنەوە
سەبارەت بەو راپۆرتەی لەسەر پرسی قوتابخانەی حەپسەخانی بنەڕەتی لە كەناڵە بەرێزەكەتان لە شەوی ٢٢ لەسەر ٢٣ی ٩/٢٠١٥ كاتژمێر٨ی شەو بلاو بویەوە، ناڕوونی و لێڵییەك لە زانیارییەكانتان ھەیە بە تایبەتی كە بەرێوەبەری قوتابخانەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لەلایەن بەرێوەبەری گشتی پەرورەدەی ھەولێر قوتابخانەكەیان داخراوە و نەكرێت بە سیستەمی ئینگلیزی بۆ بەرچاو روونی ھەموو لایەك بە پێویستمان زانی ئەم روون كردنەوەیە بخەینە رووی راستی بابەتەكە و بە لارێدانەبردنی بابەتەكە بۆ ھەموو لایەك روون بكەینەوە:
ڕ- لە رۆژی ٣٠/٨/٢٠١٥ لە كۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە و ھەر چوار بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان، لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەیی پەیوەندیدار بڕیاردرا كە ئەو قوتابخانانەی ھەردوو بابەتی بیركاری و زانستەكان بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن تەنیا بۆ ئەمساڵ بۆ پۆڵی یەكەمی بنەڕەتی بكرێتەوە.
ب- ھەر لەھەمان كۆبوونەوەی وەزارەتدا بریاریدرا بەھیچ شێوەیەك پۆڵەكانی ( دوو تا شەش)ی بنەڕەتی نەكرێتەوە لەبەر ئەوەی مامۆستای پسپۆر بۆ ووتنەوەی ئەم دوو بابەتە بە زمانی ئینگلیزی ئامادەنەكراوە، ھەروەھا پرۆگرامی پێویستیش نییە.
ج- بەنوسراومان ژمارە ١٨٨٢٧ لە رێكەوتی ٩/٩/٢٠١٥ كە بۆ پەروەردەی قەزاكان گشتاندن كراوە داوا كراوە تەنیا لە پۆڵی یەكەم ئەم دوو بابەتە بە زمانی ئینگلیزی بخوێندرێت، ئەوەیش بۆ مندالانی شەھیدی شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە، مندالانی دانیشتوی شوێنی جوگرافی ئەگەر شوێن ھەبوو بە تیرو پشك ئەوانی تریش وەربگیرێن.
د- ئاگاداری پەروەردە و قوتابخانەكان كراوەتەوە كە بە ھیچ شێوەیەك تابلۆی قوتابخانەكان نەگۆردرێت لە كوردییەوە بۆ ئینگلیزی.
ە- لە كۆبوونەوەی ٢١/٩/٢٠١٥ بە سەرپەرشتی ڕاوێژكاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەی ناوەند و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی ناوەند، جارێكی تر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پشت ڕاست كرایەوە كە نابێ قوتابخانە بنەڕەتییەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن (٢٠١٥/٢٠١٦) لە پۆڵی دووەم تاكو شەشەم بە زمانی ئینگلیزی بخوێندرێت لەبەر ئەو ھۆكارانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، جگە لە قوتابخانەی شیلانی بنەڕەتی كە پاڕ ساڵ كراوەتەوە لە پۆڵی ( یەك تا شەش) دەبێت بۆ ئەو قوتابیانەی كە پێوەرەكانی وەرگرتن دەیانگریتەوە، چونكە قوتابخانەی ناوبراو ھیچ كێشەیەكی لە میلاك و پرۆگرام نییە.
و- لەلایەن پەروەردەی ناوەند ھەولێریش پێشنیاری كردنەوەی (٣٧) قوتابخانەی بۆ پۆڵی یەكەمی بنەڕەتی كراوە كە ھەردوو بابەتی بیركاری و زانستەكان بە زمانی ئینگلیزی بخوێندرێت، لەلایەن خۆمانەوە داواكارییەكەمان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرز كردۆتەوە.
ز- ئێمە لە پەروەردەی گشتی ھەولێر بە ھیچ شێوەیەك ڕەزامەندیمان بە كردنەوەی ھەردوو قوتابخانەی (حەپسە خانی بنەڕەتی، رۆژھەڵاتی بنەڕەتی) كە قوتابیان لە پۆلی ( دوو تا شەش) بە زمانی ئینگلیزی بخوێنن نەداوە تا دایبخەین، چەندین جار بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندیش لەم بابەتە ئاگاداركراوەتەوە، ئەوەی پێویستە لێپرسینەوە و بەدواداچوونی پەروەردەیی بۆ ئەم بابەتە دەكەین كە چۆن بێ دیراسە كردن لە پەروەردەی ناوەند و سەپەرشتیارانی پەیوەندیدار و بەرێوەبەری قوتابخانە رووی داوە، ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنیین، سەبارەت بە چارەنووسی قوتابیانی خۆشەویستیش بەلێنی چارەسەریان پێدەدەین لە رێگەی لێژنەیەكی شارەزا و پەیوەندیدار، كە دەستەبەركردنی مافی خوێندنی قوتابیان لە ئەستۆی پەروەردەدایە، كەس و كاری قوتابیانیش دڵنیا دەكەینەوە لە چارەسەركردنی ئەم بابەتە
لەگەڵ رێزماندا….
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر
٢٣/٩/٢٠١٥

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


بۆ كەنالی ئاسمانی رووداو Reviewed by Unknown on 10:06:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: