بەرێوەبەری گشتی سەردانی لقی 10ی (پ.د.ك) كرد
xwendga
بەرێوەبەری گشتی سەردانی لقی 10ی (پ.د.ك) كرد
ئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی ١٥-٩-٢٠١٥ بەرێز بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەرێوەبەری پەروەردەی پەروەردەی سۆران و شاندێكی پەروەردەیی سەردانی لقی ١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد لە قەزای سۆران لەلایەن بەرێز دكتۆر عەلی تەتەر و كارگێرانی لق پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا بەرپرسی لقی دەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستخۆشی و سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێری كرد كە بەردەوام لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دایە و ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر هاوكارییەك نیشاندا.
هەروەها باس لە رەوشی هەرێمی كوردستان و شەڕی دژی داعش و ناكۆكییە سیاسییەكان و كاریگەریی لەسەر پرۆسەی خوێندن كرا و جەخت لە پاراستنی یەكڕیزی و ئەزموونی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر وێرای سوپاسیكردنی بەرپرسی لقی دەی پارتی؛ هیوای خواست كە بتوانن بە هاوكاریی هەموو لایەك پرۆسەی خوێندن زیاتر پێش بێخن و ئەو قەیرانانەی روویان لە هەرێم كردووە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەكە دروست نەكەن.
سهرچاوه ماڵپهڕی خوێندگه
خوێندنهوهی تهواوی بابهتهكه
ليست هناك تعليقات: