ئاگاداریەک بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ، تەنها ٤ ڕۆژ ماوە
تەنها چوار رۆژ ماوە بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە ئاگاداریەکی بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ بڵاوکردۆتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: خوێندکاری خزم، هاورێ، کەسوکار ئاگاداربکەنەوە ئاگادارى ئاگادارى سەرجەم خوێندكارانى دەرچووى ئامادەييەكان (خولى يەكەم و دووەم ) دەكەينەوە، كە زانكۆى كۆيە دەرگاى وەرگرتن بەسيستەمى ڕاستەوخۆى زانكۆيى دەكاتەوە، خوێندكاران دەتوانن لە ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ( ١٥ / ٨ / ٢٠١٧ تاوەکو ۲٠۱۷/۹/۱۳ ) سەردانى ئەم فاكەڵتى و بەشانە بكەن كە خوازيارن تيايدا وەربگيرێن بەمەبەستى تۆماركردنى ناوەكانيان، وە پێويستە خوێندكار لەكاتى چوونى بۆ بەش (ژمارەى ئەزموونى و ئەنجامى پۆلى دوانزەى) پێشكەش بكات. هەروەها مەرجە خوێندكار كۆنمرەى لە (٦٥) كەمتر نەبێت و تەمەنى لە (٣٠) ساڵ زياتر نەبێت دەرچووى ئامادەيى بێت لەساڵى خوێندنى ٢٠١٦-٢٠١٧ ، ياخود دورچووى پارساڵ بێت (٢٠١٥-٢٠١٦) بەمەرجێك لەهيچ زانكۆيەكى حكومى يان ئەهلى وەرنەگيرابێت. ئەم بەشانەى كە خوێندكار بەسيستەمى ڕاستەوخۆ وەردەگرن ئەمانەى خوارەوەن: يەكەم/ فاكەڵتى زانست و تەندروستى ١-بەشى فيزياء. ٢-بەشى ماتماتيك ( پێويستە خوێندكار دەرچووى لقى زانستى بيت، نمرەى وانەى ماتماتيكى لە (٦٤%) كەمتر نەبيت) لە خولى يەكەم يان خولى دووەم. دووەم/ فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيیەكان ١-بەشى كارگێڕى. ٢-بەشى ژمێريارى ( پێويستە خوێندكار دەرچووى بەشى زانستى بێت). سێهەم/ فاكەڵتى پەروەردە ١-بەشى كوردى (خوێندكار نمرەى وانەى زمانى كوردى لە ( ٦٠%) كەمتر نەبێت لەخولى يەكەم يان دووەم). ٢-بەشى عەرەبى (خوێندكار نمرەى [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئاگاداریەک بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ، تەنها ٤ ڕۆژ ماوە
Reviewed by Unknown
on
11:25:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: