وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر مانگی ڕەمەزان
لیژنەی باڵای چالاكییەكانی مانگی رەمەزان لەوەزارەتی ئەوقاف چەند رێنمایییەكی تایبەت بەمانگی رەمەزان بڵاوكردەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ، وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند لەمانگی رەمەزاندا خواردن و خواردنەوەكان لەدامو دەزگا فەرمییەكانی حكومەت پێشكەشناكرێت و پێویستە هەموو چێشتخانەو و گازینۆو دوكان و بازاڕەكان رەچاوی پیرۆزی مانگی رەمەزان بكەن و هەستی رۆژووەوان بریندار نەكەن.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەشدا هاتووە “پێویستە گشت كەناڵەكانی راگەیاندن لەهەرێم تایبەتمەندی و پیرۆزی ئەو مانگە لەبەرچاوبگرن، شتێك بڵاونەكەوە لەگەڵ گەورەیی مانگی رەمەزاندا نەگونجێت“.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، رێنمایی تایبەت بەمزگەوت و مامۆستایانی ئاینی لەوەزارەتی ئەوقاف دەرچووەو هاوكاری جێبەجێكردنی و پڕاكتیرزەكردنی ناوەڕۆكی بدرێت.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر مانگی ڕەمەزان
Reviewed by Unknown
on
7:10:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: