Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئه‌و 6 كه‌سه‌ی كه‌ ئاینی ئیسلامیان گه‌یانده‌ ئه‌مریكا

زۆر كه‌س پێی وایه‌ كه‌ مێژووی ئاینی ئیسلام له‌ ئه‌مریكادا كه‌متره‌ له‌ 100 ساڵ و زیاتر له‌ لایه‌ن په‌نابه‌ره‌ عه‌ره‌ب و ئاسیاییه‌ مسوڵمانه‌كانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و زانیاریانه‌ ڕاستنین و سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌كان باس له‌ ڕۆڵی كاریگه‌ری 6 كه‌س ده‌كه‌ن كه‌ به‌ سه‌ره‌تاكانی ئاینی ئیسلام له‌ ئه‌مریكا ناوده‌برێن كه‌ ئه‌وانیش:

 

 

1- بیلال محه‌مه‌د: له‌ ساڵانی 1770 له‌ دایك بووه‌و خه‌ڵكی غانا بووه‌ له‌ ئه‌فریقا، بیلال كاتێك له‌ ئه‌فریقا بووه‌ شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌ ئایینی ئیسلام و شه‌ریعه‌تدا هه‌بووه‌و كه‌سێكی خوێنده‌وار بووه‌، دواتر به‌دیلگیراوه‌و له‌ ساڵی 1802 وه‌ك كۆیله‌ براوه‌ته‌ ئه‌مریكا، له‌وێ بۆته‌ كۆیله‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مریكی به‌ناوی تۆماس سپاڵدین، ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ئازادی زیاتری داوه‌ به‌ كۆیله‌كانی و كه‌سێكی باش بووه‌ له‌گه‌ڵیاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ بیلال وه‌ك مسوڵمانێك په‌رستشه‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه‌و ته‌نانه‌ت مزگه‌وتێكیشی بچوكیشی دروستكردووه‌ كه‌ به‌ یه‌كه‌م مزگه‌وت له‌ ئه‌مریكا ناوده‌برێت، دواتریش كاری بانگه‌وازی له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه‌.

2- ئه‌یبو سوله‌یمان: خه‌ڵكی سه‌نگال بووه‌و له‌ ئه‌فریقاوه‌ وه‌ك كۆیله‌ براوه‌ته‌ ئه‌مریكاو له‌ ولایه‌تی ماریلاند ژیاوه‌، بانگه‌وازی ئاینی ئه‌نجامداوه‌و له‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌نیگال.

3- یارۆ محه‌مه‌د: خه‌ڵكی غانا بووه‌و له‌ ساڵی 1736 له‌ دایك بووه‌ و له‌ 1823 مردووه‌، له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه‌ وه‌ك كۆیله‌ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی براوه‌ته‌ ئه‌مریكا، دواتر كاری بانگه‌وازی كردووه‌ له‌و وڵاته‌دا.

4- عه‌بدولره‌حمان ئیبراهیم ئیبن سور:خه‌ڵكی غانا بووه‌و كوڕی سه‌رۆك هۆزێكی گه‌وره‌ بووه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی هۆزه‌كه‌یان بووه‌، له‌ لایه‌ن هۆزێكی دیكه‌وه‌ دراوه‌ به‌سه‌ریانداو وه‌ك كۆیله‌ ده‌ستگیر كراوه‌و نێردراوه‌ بۆ ئه‌مریكا، ماوه‌ی 40 ساڵ كۆیله‌ بووه‌و دواتر له‌سه‌ر داوای سوڵتانی مه‌غریبی ئه‌و كات كه‌ نامه‌یه‌كی ناردووه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆهان كیونسی، ئازادكراوه‌، له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له‌ ئه‌مریكا كاری بانگه‌وازی كردووه‌.

5-عومه‌ری كوڕی سه‌ید: له‌ ساڵی 1770 له‌ سه‌نیگال له‌دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1807 وه‌ك كۆیله‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ناوبانگه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی زۆری بۆ ئاینی ئیسلام كردووه‌، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن دواتر بوه‌ته‌ مه‌سیحی.

6- سالح بیلالی: ئه‌م بانگخوازه‌ ئه‌فریقیه‌ له‌ مالی له‌دایك بووه‌و له‌ ساڵی 1782 وه‌ك كۆیله‌ براوه‌ته‌ ئه‌مریكا، هه‌رچه‌نده‌ زۆر ورده‌كاری له‌ باره‌ی ژیانیه‌وه‌ نازانرێت به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ناوی جیمس هامڵتۆن باسی له‌ كاریگه‌ری ئه‌م بانگخوازه‌ ئاینیه‌ كردووه‌ له‌ نێو ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئه‌و 6 كه‌سه‌ی كه‌ ئاینی ئیسلامیان گه‌یانده‌ ئه‌مریكا Reviewed by Unknown on 11:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: